
كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی كۆنتۆرسازیی ئێران، ڕۆژی دووشه‌ممه به‌وتنه‌وه‌ی درووشم و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی له‌ئاست بیلاته‌كلیفی كاری و گوزه‌رانیان، له به‌رامبه‌ر دادگوسته‌ری قه‌زوێن كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، حقووقی ساڵه‌كانی ٩٦، ٩٧ و ٩٨یان دواخراوه و هه‌روه‌ها نزیكه‌ی ٢٧ مانگه كه هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێنه‌دراوه. ڕاشیانگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر له ئێستادا حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت بكرێ به سه‌رنج دان به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئاوسان و گرانی، كێشه‌وگرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر ناكرێ. ده‌شڵێن: له‌ئێستادا كارخانه ته‌عتیل كراوه و به‌رهه‌مهێنان به‌ته‌واوی ڕاگیراوه و بیمه‌ی كرێكارانیش په‌رداخت نه‌كراوه. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه ئه‌م كرێكارانه حه‌فته‌ی ڕابردووش چه‌ندین جار له به‌رامبه‌ر دادگوسته‌ری ده‌ستیان دابووه كۆبوونه‌وه و خوازیاری په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌وگرفته‌كانیان ببوون.
