ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی “ئازه‌رئاب”ی ئه‌راك، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به نادیاربوونی بارودۆخی كارخانه و په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه كه سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنی به‌رپرسان سه‌باره‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌هه‌می بانكی كه‌شاوه‌رزی له شیركه‌تی ئازه‌رئاب، له ڕێكه‌وتی ٧ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵه‌وه ئه‌م ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه خۆی له ڕاده‌ست كردنی سه‌همه‌كه‌ی بواردووه و بارودۆخی شیركه‌ت هه‌روا ناڕوونه. ئه‌م كرێكارانه كه زیاتر له دوو مانگه حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان پێنه‌دراوه ده‌ڵێن: خوازیاری ئه‌وه‌ن كه شیركه‌تی ئازه‌رئاب له‌ژێر چاودێری ڕێكخراوی په‌ره‌پێدان و نۆژنكردنه‌وه‌ی سه‌نایعی ئێران كار بكات.