ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی مانگی خه‌رمانان، كرێكارانی كارخانه‌ی هێپكۆی ئه‌راك بۆ چه‌ندمین جار له ئاست بیلاته‌كلیفی كاریان له نێو ئه‌م كارخانه‌یه‌دا كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه سه‌ره‌ڕه‌ای په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان خوازیاری ڕوون بوونه‌وه‌ی چاره‌نووسیان له‌گه‌ڵ سه‌هامدارانی شیركه‌ت و پێڕاگه‌یشتن به سه‌رپێچییه‌كانی سه‌هامداران، درێژه‌ی به‌رهه‌مهێنان له‌م كارخانه‌یه و دابین كردنی ئه‌منییه‌تی كاریان بوون. شایانی باسه، كرێكاران به درێژه پێدان به كۆبوونه‌وه خوازیاری په‌رداخت كردنی سه‌رجه‌م حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون.