كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی قه‌ندی “فه‌سا”، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٠ی مانگی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان بۆ جارێكی دیكه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكاران ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی مانگی پووشپه‌ڕ له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه و ڕێپێوان، خوازیاری وه‌رگرتنی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراویان ببوون و ڕاشیانگه‌یاندبوو كه هه‌ر كامیان، ١٣ تا ٢٠ ملیۆن تمه‌ن حه‌قده‌ستی دواخراویان هه‌یه. شایانی باسه كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه چه‌ندین مانگه بۆ وه‌دیهاتنی خواسته‌كانیان له به‌رامبه‌ر ده‌روازه‌ی كارخانه‌كه و بینای فهرماندریی ڕژیم كۆبوونه‌وه‌ته‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربریوه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا به‌رپرسان هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ جێبه‌جێ كردنی داواكاریی كرێكاران هه‌ڵنه‌گرتووه.