ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی كارخانه‌ی “قه‌ندی شووش” ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام، له ناڕه‌زایه‌تیی به بارودۆخی كاریان له‌به‌رامبه‌ر بینای فه‌رمانداریی ئه‌مشاره كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه كه به‌دوای به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كانیان، دانیشتنێك به ئاماده‌بوونی چه‌ند كه‌س له به‌رپرسانی شارستان له‌وانه نوێنه‌رانی فه‌رمانداری، ئیداره‌ی كار و ته‌ئمینی ئیجتماعی و كارفه‌رما له بینای فه‌رمانداریی به‌ڕێوه‌چووه. ده‌شڵێن: له‌م دانیشتنه‌دا بڕیاربوو كه كارفه‌رما تا ١٠ ڕۆژی داهاتوو به دابین كردنی چه‌وه‌نده‌ری قه‌ند، كرێكاره‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر كاره‌كانیان، ده‌نا ژماره‌یه‌كی كه‌م له‌م كرێكارانه بمێننه‌وه و باقی كرێكاره‌كانی دیكه وێڕای كرێكارانی وه‌رزی تا چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی دابین كردنی مه‌وادی سه‌ره‌تایی، بیمه‌ی بێكاری وه‌ربگرن. شایانی باسه، كارفه‌رمای ئه‌م كارخانه‌یه به ڕاگرتنی به‌شێك له به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م كارخانه‌یه، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ی ناردووه‌ته‌وه بۆ مه‌ره‌خه‌سی ئیجباری و به‌نیاز بوو كه ٢٠٠ كه‌سی دیكه له‌سه‌ر كار ده‌ر بكات.