
سه‌رله به‌یانیی ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی قامیش بڕی دامه‌زراوه‌ی هه‌فت ته‌په بۆ چه‌نده‌مین جار له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قی بیمه‌كانیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه كه كارفه‌رما به‌شێك له حه‌قی بیمه‌كانیان له ساڵی ٦٨ تا ٩٢ به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی قه‌رزداره. ده‌شڵێن: كاری قامیش بڕین كارێكی وه‌رزی و كاتییه و ئه‌و كرێكارانه‌ی ئه‌م كاره ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ته‌نیا له‌ماوه‌ی وه‌رزی هه‌ڵگرتنه‌وه به‌شێوه‌ی كاتی داده‌مه‌زرێن و به‌م هۆكاره له پێشینه‌یه‌كی كه‌متری بیمه‌ی خانه‌نشینی به‌هره‌مه‌ندن. شایانی باسه، بڕیاربوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌فت ته‌په به په‌رداخت كردنی حه‌قی بیمه‌ی كرێكارانی قامیش بڕ، هه‌لی خانه‌نشینی بۆ ئه‌وان پێك بێنن، به‌ڵام هه‌تا ئێستا ئه‌م ههزینهیه به ته‌واوی په‌رداخت نه‌كراوه. كرێكارانی ناڕازیی له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كرد كه له ئێستادا، حه‌قی بیمه‌ی ڕۆژه‌كانی بێكاری نزیكه‌ی ١٠٥ كه‌س له كرێكارانی قامیش بڕ، به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه و هه‌روا بیلاتهكلیفن.
