درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی فوولادی “سه‌دری خوڕه‌م”
كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی فوولادی “سه‌دری خوڕه‌م” رۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی مانگی خه‌رمانان، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به ناڕوونی چاره‌نووسی كارییان له به‌رانبه‌ر بینای ئه‌و كارخانه‌یه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی هه‌واڵه‌كان، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له چوار ساڵ به‌سه‌ر ئاگاداركردنه‌وی وه‌ستاندنی كار و چالاكی كارخانه‌ی فوولادی “سه‌دری خوڕه‌م” و به‌ڵێنی دووباره ده‌ستبه‌كار كردنه‌وه‌ی ئه‌و كارخانه‌یه، هێشتا باروودۆخی كاری ١٨٠ كرێكاری به ئه‌زموونی ئه‌و كارخانه‌یه ناڕوونه. جێی ئاماژه‌یه ئه‌م كرێكارانه هه‌ر ڕۆژ له له شوێنی كاری خۆیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه ده‌به‌ن و خوازیاری ده‌ستبه‌كار بوونی ئه‌و كارخانه‌یه‌ن.