ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی شیركه‌تی كۆنتۆرسازیی قه‌زوێن كه له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه ده‌ستی پێكردووه، ڕۆژی شه‌ممه ٤ی گه‌لاوێژ هه‌روا درێژه‌ی بووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م كرێكارانه كه تا ئێستا چه‌ندین جار به ویستی گه‌ڕانه‌وه بۆ كارخانه و په‌رداخت كردنی بڕی ٢٦ مانگ له حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، له به‌رامبه‌ر ناوه‌نده‌كانی جۆراوجۆری ده‌وڵه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه، له‌ئاست وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان و درێژه‌ی بیلاته‌كلیفی شوغڵی و گوزه‌رانیان ناڕازیین. كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه: سه‌ره‌ڕای په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، هێشتا به‌دوای تێپه‌ڕبوونی نزیكه‌ی چوار مانگ، به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی بۆ وه‌رگرتنی بیمه‌ی بێكاری نه‌ناسێندراون و ته‌نیا پاره‌یه‌ك كه له‌ژێر ناوی یارمه‌تی بۆ پێشگیری كۆرۆنا دیاری كراوه پێیان دراوه.