کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شیركه‌تی تراوه‌رس

استمرار تجمع کارگران شرکت تراورس

استمرار تجمع کارگران شرکت تراورس

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٤ی پووشپه‌ڕ، بۆ چه‌ندومین ڕۆژی به‌رده‌وام كرێكارانی شیركه‌تی تراوه‌رس له‌ ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ شوێنی كاره‌كه‌یان، خوازیاری وه‌رگرتنی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان بوون.

به‌وته‌ی كرێكاران، له‌م باروودۆخه‌ دژواره‌ی ئێستادا دوو مانگ و نیوه‌ كه‌ حه‌قده‌ستیان پێنه‌دراوه‌ و حه‌قی بیمه‌ی ته‌ئمینی ئیجتماعی و خزمه‌تگوزاریی ده‌رمانی و سندووقی خانه‌نشینیشیان چه‌ندین مانگه‌ وه‌رنه‌گرتووه‌. هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ هه‌تا ئێستا سه‌نه‌واتی پێرسۆنێلی قه‌راردادی و خانه‌نشینیش، نه‌خراوه‌ته‌ حیسابه‌كانیانه‌وه‌.