كرێكارانی شیركه‌ته‌كانی “پۆلی ئه‌كریل” و “دی ئێم تی” ئیسفه‌هان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٨ی جۆزه‌ردان، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌ته‌كانی “پۆلی ئه‌كریل و دی ئێم تی” كه هه‌ر دووكیان ژێرمه‌جمووعه‌ی شیركه‌تی پۆلی ئه‌كریلی ئیسفه‌هانن، له‌م پێوه‌نده‌دا ڕایانگه‌یاندووه: له ساڵی ٩٥وه حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه و جێژنانه‌ی ساڵی ٩٨یشیان هه‌تا ئێستا پێ نه‌دراوه. ده‌شڵێن: سه‌ره‌ڕای ئاماده‌بوون له‌سه‌ركار، حه‌قده‌سته‌كانیان سه‌روه‌خت پێ نه‌دراوه و له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵیش به ته‌خیره‌وه حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت كراوه.