
كرێكارانی شیركه‌تی ڕۆغه‌نی نه‌باتیی نه‌رگێسی شیراز ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی مانگی جۆزه‌ردان بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ماوه‌ی ئه‌م حه‌فته‌یه‌دا، له ناڕه‌زایه‌تی به وڵامنه‌دانه‌وه‌ی به‌رپرسان به خواسته‌كانیان، له به‌رامبه‌ر ئه‌م كارخانه‌یه ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
ئه‌م كرێكارانه كه ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی جۆزه‌ردانیش كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه بردبوو، خوازیاری دابین كردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، وه‌رگرتنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان بوون. ناڕازیان ڕۆژی سێشه‌ممه به ڕاخستنی سفره‌ی به‌تاڵ له به‌رامبه‌ر ئه‌م كارخانه‌یه له ئاست كێشه و گرفتی بژێوی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. شایانی باسه، كه ئه‌م كرێكارانه له ساڵی ٩٦ه‌وه هه‌تا ئێستا هه‌موو ساڵێك حه‌قده‌سته‌كانیان وه‌دوا ده‌كه‌وێت و هه‌ر بۆیه له‌و ماوه‌یه‌دا به‌رده‌وام ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه.
