
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ١٣٠ كه‌س له كرێكارانی ژن له شیركه‌تی “به‌كارهێنانه‌وه‌ی زبڵ” له شاره‌داریی ئه‌هواز، ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی مانگی گوڵان به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك، خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كار و په‌رداختی حه‌قده‌سته‌كانیان بوون.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، سه‌ره‌ڕای بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا تا ڕێكه‌وتی ١١ی مانگی خاكه‌لێوه درێژه‌یان به كاره‌كانیان داوه، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئه‌م شیركه‌ته‌ی ته‌عتیل كردووه و سه‌رجه‌م كرێكاره‌كانی ناردووه‌ته‌وه بۆ ماڵێ. ده‌شڵێن: هه‌ر دیارده و قه‌یرانێكی سرووشتی ده‌بێته بیانوو بۆ ئه‌وه‌یكه كاربه‌ده‌ستان خۆ له په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایای كرێكاران ببوێرن.
