كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی گازی “فاروج”ی خوراسانی شۆمالی ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی مانگی گوڵان بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، له به‌رامبه‌ر ئه‌م ئیداره‌یه له شارستانی فاروج كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان وێڕای ئاماژه به‌وه‌یكه یه‌كساڵ به‌سه‌ر سپاردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شیركه‌ت به كه‌رتی تایبه‌ت تێپه‌ڕده‌بێ، ڕایانگه‌یاندووه: له‌و كاته‌وه هه‌تا ئێستا حه‌قده‌سته‌كانیان سه‌روه‌خت په‌رداخت ناكرێ و هه‌موو مانگێك بۆ وه‌رگرتنی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌بێ ده‌ست بده‌نه كۆبوونه‌وه و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی. شایانی باسه، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، ژماریه‌ه‌ك له خه‌ڵكی فاروجیش به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ئه‌مشاره، له‌ئاست ڕاده‌ست كردنی خزمه‌تگوزاری له لایه‌ن ئه‌م شیركه‌ته ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.