
ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی شیركه‌تی به‌رهه‌مهێنانی “پوومێر” له شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی كاوه له شارستانی ساوه، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی ڕه‌شه‌ممه، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، به‌دوای كۆبوونه‌وه له‌به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی ته‌عاونی كار و ریفاهی كۆمه‌ڵایه‌تیی، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له به‌رامبه‌ر بینای فه‌رمانداریی ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا چه‌ندین جار به مه‌به‌ستی په‌یگیری حه‌قده‌سته‌كانیان سه‌ردانی ناوه‌نده جۆراوجۆره‌كان له‌وانه، “فه‌رمانداریی، ئیداره‌ی كار، ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تی مه‌جلیس، خانه‌ی كارگه‌ر و ده‌فته‌ری ئیمام جومعه”یان كردووه و خوازیاری په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان بوون، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ به‌رپرسێك وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ی كێشه‌وگرفته‌كانیان نه‌بووه. ده‌شڵێن: له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌سه‌ر كار ده‌ركراون و ئه‌مه له حاڵێكدایه كه هه‌ندێكیان ١٥ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان هه‌یه كه په‌رادخت نه‌كراوه.
