کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌

ادامه تجمع کارگران کشت و صنعت نیشکر

ادامه تجمع کارگران کشت و صنعت نیشکر

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٤ مانگی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په به‌ مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ داخوازیه‌كانیان له‌ به‌رامبه‌ر فه‌رمانداری شارستانی شووش درێژه‌یان به‌ كۆبوونه‌وه‌ دا.

كرێكارانی نه‌یه‌شه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌ ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌وان له‌ مانگی ڕه‌زبه‌ و خه‌زه‌ڵوه‌ره‌وه‌ به‌رده‌وام ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌ و له‌ ئێستاشدا ٩ ڕۆژه‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان له‌ به‌رامبه‌ر فه‌رمانداری شارستانی شووش به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن. هه‌روه‌ها كرێكاران ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنی خاوه‌نكار بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ٢٠ كه‌س له‌ كرێكارانی ده‌ركراو بۆ سه‌ر كاره‌كه‌یان هێشتا ٣ كه‌سیان نه‌گه‌ڕێندراونه‌وه‌.