کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داری ئه‌هواز

ادامه اعتراض کارگران شهرداری اهواز

ڕ‌ۆژی سێ شه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی شاره‌درای ئه‌هواز له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بیلاته‌كلیفی باروودۆخی پیشه‌یی و په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، بۆ جارێكی تر له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، درێژه‌یان به‌ كۆبوونه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان دا.

كرێكارانی ناڕازی به‌ ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تی له‌ ناوه‌ندی شاری ئه‌هواز و به‌ به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی پلاكارد، خوازیاری گۆڕانی باروودۆخی پیشه‌یی و په‌رداختی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان بوون. به‌ وته‌ی  ناڕازییان، چه‌ندین جاره‌ كه‌ ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌ شێوه‌كانی ده‌ست له‌ كار كێشانه‌وه‌ و كۆبوونه‌وه‌ ده‌رئه‌بڕن، به‌ڵام په‌یمانكار هیچ هه‌نگاوێكی بۆ جێبه‌جێ كردنی خواسته‌كانیان هه‌ڵنه‌گرتووه‌ و شاره‌داریش له‌ ئاست ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان بێ ده‌نگه‌‌.