کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داریی به‌نده‌ر عه‌باس

تداوم تجمع کارگران شهرداری بندرعباس

ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی په‌یمانی شاغل له‌ به‌شی خزمه‌تگوزاری و فه‌زای سه‌وزی شاره‌داریی به‌نده‌ر عه‌باس، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ بۆ چه‌نده‌مین جار له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت نه‌كرانی بڕی سێ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، نزیكه‌ی ٣٠٠ كرێكاری په‌یمانی شاغڵ له‌ به‌شی خزمه‌تگوزاری و فه‌زای سه‌وزی شاره‌داریی به‌نده‌ر عه‌باس له‌ ئۆستانی هۆرمۆزگان، سێ مانگه‌ مۆتاڵباته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه‌. كرێكارانی ناڕازیی ده‌ڵێن: به‌دوای له‌سه‌ر كار لاچوونی په‌یمانكار، له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا و به‌مه‌به‌ستی په‌یگیری مۆتاڵباته‌كانیان، له‌ به‌رامبه‌ر بینای ئۆستانداریی هۆرمۆزگان، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه‌، به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێكی ڕوونیان پێ نه‌دراوه‌ته‌وه‌. ناڕازییان ده‌شڵێن: په‌یمانكاری ئه‌م ناوه‌نده‌ جگه‌ له‌ نه‌دانی بڕی سێ مانگ له‌ حه‌قده‌سته‌كانمان، بڕی ٨ مانگ له‌ حه‌قی بیمه‌كانیشمانی به‌ سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كردووه‌ و له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا له‌گه‌ڵ كێشه‌ی تازه‌كردنه‌وه‌ی ده‌فته‌رچه‌كانیان به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه‌.