كرێكارانی شاره‌داریی سه‌یدوون، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به دواخرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان و هه‌روه‌ها وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی ئۆستاندار، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له به‌رامبه‌ر شاره‌داریی ئه‌مشاره كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م كرێكارانه كه له ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا سێهه‌مین جاره ده‌ست ده‌ده‌نه كۆبوونه‌وه، سه‌باره‌ت به داخوازییه‌كانیان ڕایانگه‌یاندووه: له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه هه‌تا ئێستا حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه و له بارودۆخی ئێستا و به سه‌رنج دان به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژی نرخی پێداویستییه‌كانی ژیان، نیگه‌رانی دابین كردنی هه‌زینه‌كانی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیانن. ده‌شڵێن: له كۆبوونه‌وه‌كانی پێشوویان به‌ڵێنیان پێ دابوون كه بڕی سێ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت بكرێ، به‌ڵام هه‌تا ئێستا ئه‌م به‌ڵێنه جێبه‌جێ نه‌كراوه.