كرێكارانی شاره‌داریی ئابژدان له ئۆستانی خوزستان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی گه‌ڵارێزان، له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌درانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، له به‌رامبه‌ر بینای شاره‌داریی ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌ره‌ڕای په‌یگیری ٥٠ كرێكاری ئه‌م شاره‌دارییه و كۆبوونه‌وه له‌به‌رامبه‌ر ناوه‌نده‌كانی جۆراوجۆری ده‌وڵه‌تی له‌وانه، فه‌رمانداریی، ئۆستانداریی و شاره‌داریی، به‌ڵام هه‌تا ئێستا نه‌یانتوانیوه حه‌قده‌سته‌كانیان كه ٢٠ مانگه دواخراوه وه‌ربگرن. كرێكارانی ناڕازیی ده‌ڵێن: شاره‌داریی به بیانووی قه‌رزداربوونی ئه‌م ناوه‌نده به بازاڕ و په‌یمانكاره‌كان، خۆ له په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ستی كرێكاران ده‌بوێرێت.