كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی شاره‌داریی لووشان كه له چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا له‌ئاست په‌رداخت نه‌كرانی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا و حه‌قی بیمه‌كانیان ده‌ستی پێكردووه، هه‌روا به‌رده‌وامه.
ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی شاره‌داریی لووشان له ئۆستانی گیلان سه‌باره‌ت به درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان ڕایانگه‌یاندووه، دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان كێشه‌وگرفتێكی زۆری بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان پێكهێناوه. ده‌شڵێن: به‌هۆی په‌رداخت نه‌كرانی بڕی شه‌ش مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان، خوانی بنه‌ماڵه‌كه‌یان ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ چكۆله‌تر ده‌بێته‌وه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌تا ئێستا به‌مه‌به‌ستی په‌یگریی خواسته‌كانیان چه‌ندین جار سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی پێوه‌دیداریان كردووه، به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێكیان پێ نه‌دراوه‌ته‌وه.