كرێكارانی شاره‌داریی خۆڕه‌مشار، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی پووشپه‌ڕ بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ئاست په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی كه زیاتر له چوار مانگه حه‌قده‌سته‌كانیان دواخراوه و به سه‌رنج دان به بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا له‌گه‌ڵ كێشه‌وگرفتێكی زۆری به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه، ده‌ڵێن: چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه و به‌ر‌پرسان به‌ڵێنی په‌رداخت كردنی موتاڵه‌باته‌كانیان پێ داون، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچكام له‌م به‌ڵێنانه وه‌دینه‌هاتووه. شایانی باسه، له ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، كاربه‌ده‌ستانی شاره‌داریی به‌جێگه‌ی وه‌ڵام دانه‌وه به كرێكاران، هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردوون كه له‌سه‌ر كار ده‌ریان ده‌كه‌ن. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه كرێكاران له‌كاردانه‌وه به‌م هه‌وڵه، ڕایانگه‌یاندووه: تا كاتێك كه به سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان نه‌گه‌ن ده‌ست له كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تیی هه‌ڵناگرن.