كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داریی مه‌نجیل، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی پووشپه‌ڕ، له ئاست دواخرانی چه‌ند مانگی حه‌قده‌سته‌كانیان، ده‌ستیان دایه ناڕه‌زایه‌تی.
كرێكارانی شاره‌داریی مه‌نجیل، سه‌باره‌ت به‌م ناڕه‌زایه‌تیه ڕایانگه‌یاندووه كه حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی به‌فرانبار، ڕێبه‌ندان و ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ڕابردوو و هه‌روه‌ها سێ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵیان پێنه‌دراوه و به‌هۆی كه‌مبوونی نه‌خدینه، جێژنانه و سه‌نه‌واتی كۆتایی ساڵی ٩٨یان وه‌رنه‌گرتووه. كرێكارانی ناڕازی وێڕای ئاماژه به‌وه‌یكه كه هه‌ركامیان به شێوه‌ی مامناوه‌ند، ٦ تا ١٠ ساڵ پێشینه‌ی كارییان هه‌یه، ڕاشیانگه‌یاندووه كه سه‌ره‌ڕای واده و به‌ڵێنیه‌كانی به‌رپرسانی شاره‌داری مه‌نجیل، هه‌تا ئێستا هه‌وڵێكی جیدی بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه و گرفتی كرێكاران نه‌دراوه.