
كرێكارانی شاره‌داریی مه‌نته‌قه شه‌شی ئه‌هواز ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١ی جۆزه‌ردان، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له به‌رامبه‌ر بینای ئه‌م شاره‌دارییه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ئه‌م كرێكارانه كه له‌ژێر چاودێری شیركه‌تی په‌یمانكاری “ئه‌خته‌ر راهی جنووب” چالاكی ده‌كه‌ن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه بڕی سێ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان دواخراوه، حه‌قی بیمه‌ی، زێده‌كاری، لیباس و سه‌نه‌واتی ساڵی ٩١یشیان هه‌تا ئێستا په‌رداخت نه‌كراوه. كرێكارانی ناڕازیی ده‌ڵێن: له‌م بارودۆخه‌ی ئێستادا، به كه‌مترین ئیمكاناتی بێهداشتی درێژه‌ی به كاره‌كانیان ده‌ده‌ن، به‌ڵام به‌نیازن له‌ئه‌گه‌ری په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه و مان بگرن.
