به ده‌یان كه‌س له كرێكارانی فه‌زای سه‌وزی شاره‌داریی كوت عه‌بدوڵڵا ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی مانگی گوڵان، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، له به‌رامبه‌ر بینای ئۆستانداریی خوزستان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له‌كاتێكدا به‌ڕێوه‌چووه كه به‌هۆی سه‌رنج نه‌دانی كاربه‌ده‌ستانی شاره‌داریی كوت عه‌بدوڵڵا به دواخرانی حه‌قده‌ستی و هه‌روه‌ها بارودۆخی سه‌ختی به‌ڕێوه‌چوونی گوزه‌رانی كرێكاران له‌م بارودۆخه‌ی ئێستادا، هه‌روا به‌رده‌وامن له كاره‌كانیان. ناڕازییان له‌م باره‌وه ڕایانگه‌یاندووه، جگه له دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، هه‌تا ئێستا حه‌قده‌ستی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی پاره‌كه و هه‌روه‌ها خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵیشیان پێ نه‌دراوه و هه‌روه‌ها سه‌نه‌واتی كۆتایی ساڵی ٩٨یان په‌رداخت نه‌كراوه.