ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی ڕه‌شه‌ممه‌وه هه‌تا ئێستا كرێكارانی شاره‌داریی مه‌نته‌قه‌ی ٥ی كه‌ه‌رج، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ده‌ستیانداوه‌ته كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی ناڕازیی به كۆبوونه‌وه له حه‌ساری ئه‌م ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه، خوازیاری په‌رداخت كردنی بڕی ٢ مانگ له حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان بوون. ناڕازییان هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاندووه كه سه‌ره‌ڕای نه‌درانی ٢ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان، جێژنانه و پاداشی كۆتایی ساڵیشیان پێ نه‌دراوه. ده‌شڵێن: هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه و خوازیاری په‌رداخت كردنی سه‌رجه‌م حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان بوون،ب ه‌ڵام سه‌ره‌ڕای ده‌ستپێكی ساڵی نوێ، هیچ كه‌س وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌یان نه‌بووه.