كرێكارانی شاره‌داریی محه‌ممه‌دیاری نه‌غه‌ده بۆ جارێكی دیكه ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی مانگی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی بڕی ٣ مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ئه‌م كرێكارانه له به‌شی ئیداری و خزمه‌تگوزاری شاره‌داریی محه‌ممه‌دیار به شێوه‌ی قه‌راردادی كار ده‌كه‌ن، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ئه‌م حه‌فته‌یه‌ش به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای شاره‌درایی ئه‌مشاره، خوازیاری په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان بوون. كرێكارانی ناڕازیی ده‌ڵێن: له بارودۆخی ئێستادا كه شایه‌تیی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژی قیمه‌تی پێداویستییه‌كانی ژیانین، نیگه‌رانی ئه‌وه‌ن كه به‌هۆی په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان نه‌توان پێداویستییه‌كانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان دابین بكه‌ن. هه‌روه‌ها ده‌شڵێن: شاره‌داریی و شوڕای شار هیچ به‌رنامه‌یه‌كیان له ڕاستای په‌رداخت كردنی حقووقه دواخراوه‌كانیان نییه.