كرێكارانی فه‌زای سه‌وزی شاره‌داریی شاهین شار، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٣ی مانگی پووشپه‌ڕ بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی له چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا، به‌رده‌وام به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی خوازیاری په‌رداخت كردنی حقووقه دواخراوه‌كانیان بوون. ناڕازییان ده‌ڵێن: هه‌تا ئێستا سه‌ره‌ڕای به‌ڕێوه‌بردنی چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی، چه‌ندین جاریش ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه و مانیان گرتووه، به‌ڵام به‌رپرسان هیچ وه‌ڵامێكیان به داواكارییه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه. كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه، كه تا كاتێك كه سه‌رجه‌م حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان په‌رداخت نه‌كرێت، ده‌ست له كۆبوونه‌وه هه‌ڵناگرن.