کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی سایه‌تی پاشماوه‌كانی سه‌فیره‌

تداوم تجمع زنان کارگر کارخانه سایت پسماند صفیره 3

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی ژن له‌ كارخانه‌ی پاشماوه‌كانی سه‌فیره‌ كه‌ ئه‌ركی جیاكردنه‌وه‌ی زبڵه‌كانیان له‌ئه‌ستۆیه‌، بۆ جارێكی دیكه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ بیلاته‌كلیفی و ده‌ركرانیان، له‌ به‌رامبه‌ر سازمانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌م ناوه‌نده‌ له‌ شاری ئه‌هواز ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ناڕازیی كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركراون له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی چه‌ندین پلاكاردی ئێعتڕازیی، به‌ به‌ستنی ڕێگای هاتووچۆی ماشێنه‌كان له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م ناوه‌نده‌، خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كار و هه‌روه‌ها په‌رداختی سه‌رجه‌م حه‌قده‌سته‌كانیان بوون. شایانی باسه‌، هێزه‌كانی پۆلیس بۆ پێشگرتن به‌ په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌، هه‌وڵیان داوه‌ كه‌ بڵاوه‌ به‌ ناڕازییان بكه‌ن، به‌ڵام كرێكارانی ناڕازیی ئاماده‌ نه‌بوون كه‌ شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌جێهێڵن و درێژه‌یان به‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌یان داوه‌.