کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ده‌ركراوی شاره‌داری زه‌نجان

استمرار تجمع کارگران اخراجی فضای سبز شهرداری زنجان 1

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی ده‌ركراوی فه‌زای سه‌وزی شاره‌داریی زه‌نجان له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م ناوه‌نده‌، به‌مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به‌ بیلاته‌كلیفی كاری و گوزه‌رانیان و هه‌روه‌ها گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ركار، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٦ی ڕه‌زبه‌ر هه‌روا درێژه‌ی بوو.

كرێكارانی ناڕازیی كه زۆربه‌یان ته‌مه‌نیان چووه‌ته‌سه‌رێ و چیدی توانای فێربوونی كاری دیكه‌یان نییه‌،‌ له‌ چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ هه‌تا ئێستا به‌ به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ناوه‌نده‌ جۆراوجۆره‌كانی ده‌وڵه‌تی، خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ر كار بوون. شایانی باسه‌، ئه‌م كرێكارانه‌ كه‌ پێشینه‌ی زیاتر له‌ ١٨ ساڵ كاریان هه‌یه‌ ده‌ڵێن: به‌دوای چوون بۆ لای شاره‌دار پێیان وتراوه‌ كه‌ ئه‌مساڵ له‌ لایه‌ن شوڕای شاره‌وه‌ بڕیارێكیان بۆ هاتووه‌ سه‌باره‌ت به‌ ده‌ركردنی به‌شێك له‌ كرێكاران و به‌ پێی ئه‌م بڕیاره ناتوانن كرێكارانی ده‌ركراو بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر كار.‌