کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ده‌ركراوی شیركه‌تی هه‌فت ته‌په‌

ادامه تجمع کارگران اخراجی مجتمع هفت تپه2

ادامه تجمع کارگران اخراجی مجتمع هفت تپه2

كرێكارانی ده‌ركراوی به‌شی نۆژنكردنه‌وه‌ی شیركه‌تی هه‌فت ته‌په، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢١ی جۆزره‌دان بۆ جارێكی دیكه‌ به‌ خواستی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆسه‌ر كار له‌ به‌رامبه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئه‌م شیركه‌ته‌ ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ژماره‌ی كرێكارانی ده‌ركراو له‌ لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م شیركه‌ته‌وه‌ نزیك به‌ ٧٠ كه‌س ده‌بێت  و قه‌رارداده‌كانیان ڕۆژی شه‌ممه‌ چواری جۆزه‌ردان به‌ پێشینه‌ی دوو تا سێ ساڵ كاره‌وه‌، هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه‌. شایانی باسه‌، كرێكارانی ده‌ركراوی به‌شی نۆژنكردنه‌وه‌ی شیركه‌تی هه‌فت ته‌په، پێشتریش چه‌ندین جار له‌ ڕێگه‌ی سه‌ردانی نووسینگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، خوازیاری ڕوون كردنه‌وه‌ی‌ باروودۆخی پیشه‌یی خۆیان بوون، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ به‌رپرسێك وڵامده‌ره‌وه‌ نه‌بووه‌.