ڕۆژی چوارشه‌مممه، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ده‌ركراوی عه‌وارزیه‌كانی ئۆستاین قه‌زوین بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام به خواستی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كاره‌كانیان، له به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تخانه‌ی ڕێگا و شارسازیی تاران كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی ناڕازیان، له حاڵێكدا كه ساڵی ڕابردوو به ٥١ كه‌سیان به‌ڵێن درابوو كه له ساڵی نوێ‌دا بیانگه‌ڕێننه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان،به‌ڵام له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا پێیان وتراوه كه وه‌شوێن وه‌رگرتنی بیمه‌ی بێكاری بكه‌ون. شایانی باسه، له جه‌ره‌یانی كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌م كرێكارانه‌دا، پۆلیس هێرشی كرده سه‌ر ڕیزی ناڕازیان و ژماره‌یه‌كیانی لێ بریندار كردن.