كرێكارانی ده‌ركراوی پێترۆشیمی ئیلام، سه‌رله به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی به‌فرانبار بۆ چه‌نده‌مین جار له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كار، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، یه‌كێك له شیركه‌ته‌كانی په‌یمانی پێترۆشیمی ئیلام له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌دوای ته‌واوبوونی خستنه‌وه‌گڕی پڕۆژه‌ی “ئه‌لفین و واحید شیرین سازی” له‌م شیركه‌ته، له‌گه‌ڵ ٣٠ كه‌س له كرێكاره‌كانی ته‌سویه حیسابی كردووه و ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تیی ئه‌م كرێكارانه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه. ناڕازییان ده‌ڵێن: له‌م وه‌رزه‌ی ساڵدا په‌یدا كردنی كار دژواره و هه‌ر بۆیه داوا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌ت ده‌كه‌ین له ناوه‌نده‌كانی نوێی ئه‌م شیركه‌ته دایان بمه‌زرێنن. شایانی باسه، ئه‌م كرێكارانه هه‌ركامیان ٥ تا ٨ ساڵ پێشینه‌ی كاریان هه‌یه.