كرێكارانی ده‌ركراوی لووله‌سازی ماهشههر، سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ٥ی مانگی گه‌لاوێژ بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها نه‌درانی بیمه‌ی بێكاریان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، سێ مانگ به‌سه‌ر ده‌ركرانی نزیكه‌ی ١٠٠ كه‌س له كرێكارانی شیركه‌تی لووله سازی ماهشههر تێپه‌ڕده‌بێت و هه‌روا له بیلاته‌كلیفیدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه نه كارفه‌رما مۆتاڵباتی كرێكارانی په‌رداخت كردووه و نه سازمانی مه‌نته‌قه‌ی ویژه‌ی ئێقتسادی هه‌نگاوێكی به ئاڕاسته‌ی په‌رداخت كردنی حقووقی بێكاری كرێكاران هه‌ڵگرتووه. شیركه‌تی لووله‌سازیی ماهشههر هه‌ڵكه‌وتوو له سایتی یه‌كی مه‌نته‌قه ویژه‌ی پێترۆشیمی ئه‌م شارستانه، له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا، له دوو قۆناغی زه‌مه‌نی دا هه‌ستاوه به ده‌ركردنی گرووهی كرێكاران. سه‌ره‌تای مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ، شیركه‌تی لووله‌سازیی ماهشههر له‌ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندنێك و به بێ هیچ تهوزیحێك، نزیكه‌ی ١٠٠ كه‌س له كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته‌ی له‌سه‌ر كار ده‌ركرد. هه‌روه‌ها زستانی پاره‌كه‌ش ١٠٨ كه‌س له كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته له‌سه‌ر كار ده‌ركران كه به‌دوای ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاران، كارفه‌رما ناچاربوو بیانگه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.