كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی تیجاری ئه‌روه‌ند، ڕۆژی شه‌ممه بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی بڕی ٣ مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان و هه‌روه‌ها دواخرانی حه‌قی بیمه‌كانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی كه ژماره‌یان نزیكه‌ی ٤٠ كه‌س ده‌بێ و له به‌شه جۆراوجۆره‌كانی وه‌ك نیگابانی، ته‌سیسات، خزمه‌تگوزاری و فه‌زای سه‌وز كار ده‌كه‌ن و هه‌ركامیان پێشینه‌ی ٦ تا ٨ ساڵ كاریان هه‌یه، خوازیاری درانی مۆتاڵباتی پێوه‌ندیدار به مانگه‌كانی خه‌رمانان، ڕه‌زبه‌ر و گه‌ڵارێزانی ئه‌مساڵیان بوون. شایانی باسه، سه‌ره‌ڕای دواخرانی بڕی سێ مانگ حه‌قده‌ستی ئه‌م كرێكارانه، حه‌قی بیمه‌كانیشان له‌م ماوه‌یه‌دا به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه.