كرێكارانی خانه‌نشین كراوی كارخانه‌ی سیمانی خوزستان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی جۆزه‌ردان بۆ چه‌نده‌مین جار له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی خانه‌نشین كراوی ئه‌م كارخانه‌یه له چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی گشتیی بازڕه‌سی ئۆستانی خوزستان، خوازیاری په‌رداخت كردنی حه‌قی وه‌به‌رهێنانی خۆیان له‌ماوه‌ی ٦ ساڵی ڕابردوودا بوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ئه‌م كرێكارانه له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ئه‌م حه‌فته‌یه‌وه ده‌ستیان داوه‌ته كۆبوونه‌وه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچكام له به‌رپرسان وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ی خواسته‌كانیان نه‌بوون.