كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی خانه‌نشین كراوی سیمانی خوزستان، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی جۆزه‌ردان بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قی وه‌به‌رهێنانی خۆیان له‌ماوه‌ی ٦ ساڵی ڕابردوو، له به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی گشتی بازره‌سی ئۆستانی خوزستان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م كرێكارانه له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی جۆزه‌ردانه‌وه هه‌تا ئێستا له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قی وه‌به‌رهێنانی خۆیان له‌ماوه‌ی ٦ ساڵی ڕابردوودا، له به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی گشتی بازره‌سی ئۆستانی خوزستان ده‌ستیانداوه‌ته كۆبوونه‌وه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌تا ئێستا هیچكام له به‌رپرسان وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ی خواسته‌كانیان نه‌بوون.