
كرێكارانی بێكاركراوی كاشی گیلانا ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣١ی مانگی گوڵان، بۆ جارێكی دیكه له ئۆستانی گیلان له ناڕه‌زایه‌تیی به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن و فرۆشتنی زه‌وییه‌كانی ئه‌م ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌ره ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
ناڕازییان له‌م پێوه‌نده‌دا ڕایانگه‌یاندووه: كارخانه‌ی كاشی گیلانا له ساڵی ٩٥وه هه‌تا ئێستا به بیانووی جۆراوجۆر ته‌عتیل و سه‌رجه‌م كرێكاره‌كانی له لایه‌ن كارفه‌رماوه ده‌ركراون. ده‌شڵێن: له‌و كاته‌وه هه‌تا ئێستا چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان له به‌رامبه‌ر ناوه‌نده جۆراوجۆره‌كانی ده‌وڵه‌تی به مه‌به‌ستی كرانه‌وه و ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی ئه‌م كارخانه‌یه به‌ڕێوه‌بردووه، به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێكی ڕوونیان پێ نه‌دراوه‌ته‌وه. ناڕازییان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه به‌وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی ناڕه‌زایه‌تیی وه‌ك، “به‌ر به فرۆشتنی ١٥ هێكتار له زه‌وی و سوله‌كانی ئه‌م كارخانه‌یه بگرن”، خوازیاری كرانه‌وه‌ی ئه‌م كارخانه‌یه و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كار بوون.
