ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی به‌شی فه‌ننی ڕێگای ئاسنی ئازه‌ربایجان، سه‌ره‌خس، وه‌رامین، لورستان و زاگرۆس، سه‌رله به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی ڕه‌زبه‌ر، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام به خواستی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خسووسی سازی و په‌رداخت كردنی سه‌رجه‌م حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ده‌وری نوێی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی ڕێگای ئاسن له شاره‌كانی ئێران له‌ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی ڕهزهبهرهوه ده‌ستی پێكردووه و هه‌روا به‌رده‌وامه. كرێكارانی ناڕازیی كه بڕی دوو مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان دواخراوه له‌م پێوه‌نده‌دا ڕایانگه‌یاندووه: كارفه‌رما ده‌ڵێت ده‌وڵه‌ت بۆ په‌رداخت كردنی مۆتاڵباتی ماڵی شیركه‌ت كه به‌شێكی پێوه‌ندی به حه‌قده‌ستی كرێكارانه‌وه هه‌یه، سههامهكهی ده‌فرۆشێت و ئه‌مه له حاڵێكدایه كه شیركه‌تی ڕێگای ئاسن له‌م بارودۆخه ئابووریه‌ی ئێستادا بۆ فڕۆشتنی ئه‌م سه‌هامه تووشی كێشه بووه‌ته‌وه و هیچ كڕیارێكی نییه. ده‌شڵێن: جگه له‌مانه، له‌ئاست سه‌رنج نه‌دانی كارفه‌رما و به‌رپرسانی ڕێگای ئاسن به خواسته‌كانیان بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خسووسی سازی و دانی حه‌قده‌سته‌كانیان ناڕازیین.