ڕۆژی هه‌ینی ١١ی مانگی گه‌لاوێژ، كرێكارانی به‌شی فه‌ننی هێڵی ڕێگه‌ی ئاسن له شاره‌كانی “ئه‌حمه‌د ئاباد، هۆرمۆزگان، نوورئابادی شازه‌ند و به‌نده‌رعه‌باس” بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی به‌شی فه‌ننی هێڵی ڕێگه‌ی ئاسنی ئه‌حمه‌دئاباد بۆ شه‌شه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه، خوازیاری دانی بڕی سێ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویان بوون. ئه‌م كرێكارانه پێشتریش به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه و مانگرتن خوازیاری په‌رداختی موتاڵه‌باته‌كانیان ببوون. هه‌روه‌ها كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسنی هۆرمۆزگانیش به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ئه‌مشاره، خوازیاری په‌رداخت كردنی بڕی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان ببوون. شایانی باسه، كرێكارانی ناڕازیی هۆرمۆزگان له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شیركه‌تی “تراوێرس” و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕێگه‌ی ئاسنی ئه‌مشاره، هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه كه ئه‌گه‌ر درێژه به كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بده‌ن له‌سه‌ر كار ده‌رده‌كرێن. له لایه‌كی دیكه‌وه، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی به‌شی فه‌ننی هێڵی ڕێگه‌ی ئاسنی به‌نده‌رعه‌باس و كرێكارانی نوورئابادی شازه‌ند له ئۆستانی مه‌ركه‌زی بۆ چه‌نده‌مین جار له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له سه‌ر ڕێگای هێڵی ئاسن كۆبوونه‌وه. شایانی باسه، ئه‌م كرێكارانه وێڕای كرێكارانی به‌شی فه‌ننی ماوه ٤ ڕۆژه ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچكام له به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی خواسته‌كانیان نه‌بووه.