كرێكارانی كارخانه‌ی ئاوی مه‌عده‌نیی داماش له شاره‌ستانی ڕوودبار، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی پووشپه‌ڕ، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كانیان له حه‌ساری ئه‌م كارخانه‌یه ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكاران له مانگی گوڵانی ئه‌مساڵه‌وه حه‌قده‌ستیان وه‌رنه‌گرتووه. هه‌روه‌ها ١٥ كرێكاری ئه‌م ناوه‌نده‌ش له ڕێكه‌وتی ٢٢ پووشپه‌ڕ، به بیانووی بێ بنه‌ما، له‌سه‌ر كار ده‌ركراون. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، سه‌ره‌ڕای چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م كارخانه‌یه، خاوه‌نكار توانای ماڵیی پێویستی بۆ پێدانی حه‌قده‌ستی كرێكاران نییه و له ڕێگه‌ی ده‌ركردنی كرێكارانی ڕۆژمزده‌وه هه‌وڵ ده‌دات به‌شێك له هه‌زینه‌ی ماڵیی ئه‌م كارخانه‌یه قه‌ره‌بوو كاته‌وه.