كرێكارانی ئازه‌ر ئابی ئه‌راك ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر له ناڕه‌زایه‌تیی به ڕوون نه‌كردنه‌وه‌ی چونییه‌تی سه‌هام و ئیداره كردنی شیركه‌ت، ده‌س پێ نه‌كردنه‌وه‌ی كاری كارخانه‌كه و هه‌روه‌ها په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان له “سێ ڕای خۆمه‌ین” كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی كرێكاران، كارفه‌رما هێشتا حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی گه‌لاوێژ و خه‌رمانانی كرێكارانی په‌رداخت نه‌كردووه و له ئه‌نجامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی هه‌فته‌كانی ڕابردوو ته‌نیا به‌شێك له حه‌قده‌ستی كرێكاران په‌رداخت كرا. كرێكاران ڕایانگه‌یاندووه، هه‌تا كاتێك كێشه‌ی په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانی كرێكاران چاره‌سه‌ر نه‌بێت، ناڕه‌زایه‌تیی ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بێ.