كارمه‌ندانی شیركه‌تی بێهداشت و ده‌رمانی تاران، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٣ی گه‌لاوێژ، بۆ جارێكی دیكه له به‌رامبه‌ر سازمانی ئیداری و ئیستخدامی ڕژیم، له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌گۆڕینی بارودۆخی كاریان و هه‌روه‌ها نه‌مانی شیركه‌ته په‌یمانكارییه‌كان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
شایانی باسه، كارمه‌ندانی شیركه‌تی بێهداشت و ده‌رمانی تاران له ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی گه‌لاوێژه‌وه به شێوه‌ی هاوكات له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانیان له زۆربه‌ی ئۆستانه‌كانی دیكه‌ی ئێران، له‌به‌رامبه‌ر سازمانی ئیداری و ئیستخدامی ڕژیم ده‌ستیان داوه‌ته كۆبوونه‌وه. ناڕازییان ده‌ڵێن: به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت و مه‌جلیس له‌ئاست گۆڕینی بارودۆخی كاریان كه‌مته‌رخه‌ن و هه‌ر بۆیه لێره كۆبوونه‌ته‌وه.