ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی مانگی گوڵان، كارمه‌ندانی زانكۆی شیراز بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به ده‌ركرانی ژماریه‌ه‌ك له هاوكاره‌كانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان ده‌ڵێن: كارمه‌ندانی زانكۆی شیراز له كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا یان ده‌ركراون یاخود له‌گه‌ڵ كه‌م كردنه‌وه‌ی سه‌عات كاری، كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی حقووقه‌كانیان و بارودۆخی دژواری كاری به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه و درێژه‌ی به كاره‌كانیان ده‌ده‌ن. ده‌شڵێن: كارمه‌ندانێك كه ته‌مه‌نی لاوییه‌تیان له‌م زانكۆیه تێپه‌ڕكردووه، له‌م بارودۆخه دژواره‌ی ئێستا ده‌بێ به‌ده‌ستی خاڵی به‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵێ و ته‌نانه‌ت له بیمه‌ی بێكاری به‌هره‌مه‌ند نه‌بن.