كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی میللی حه‌فاری ئه‌هواز ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی مانگی گوڵان بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام، له ناڕه‌زایه‌تیی به ده‌ركرانی ١٠٠ كه‌س له هاوكاره‌كانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی له‌م پێوه‌نده‌دا ڕایانگه‌یاندووه: هه‌تا ئێستا ١٠٠ كه‌س له كرێكارانی شیركه‌تی میللی حه‌فاری له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركراون و بڕیاره ٥٠٠ كه‌سی دیكه‌ش له‌م شیركه‌ته له‌سه‌ر كار ده‌ربكرێن. ده‌شڵێن: له‌م بارودۆخه‌ی ئێستا و پشتیوانی نه‌كرانیان له لایه‌ن ده‌وڵه‌ت، ده‌ركردن و بێكاركرانیان كێشه‌وگرفتێكی زۆری بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان له بواری دابین كردنی پێداویستییه‌كانی ژیانیان پێكهێناوه. كرێكارانی ناڕازیی له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین به‌نێر به ناوه‌ڕۆكی “له‌م بارودۆخه هه‌ستیاره‌ی ئێستادا، بڕینی نانی كرێكاران هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ بڕینی سه‌ریان نییه”، خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره‌كانیان بۆ سه‌ر كار و ڕاگیرانی ڕه‌وتی ده‌ركردنی كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته بوون.