كارمه‌ندانی عه‌وارزی قه‌زوێن له درێژه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌كانیان، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی خاكه‌لێوه له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی كۆبوونه‌وه و دواتر كۆبوونه‌وه‌كه‌یان برده به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی گشتی ڕێگاوبانی ئه‌مشاره.
ناڕازییان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ڕایانگه‌یاند، په‌یمانكار سه‌رجه‌م كارمه‌نده‌كانی له‌سه‌ر كار ده‌ركردووه و پێیانی ڕاگه‌یاندووه كه خۆیان به ئیداره‌ی كار بناسێن و بیمه‌ی بێكاری وه‌ربگرن. هه‌روه‌ها ڕاشیانگه‌یاندووه له‌م بارودۆخه‌ی ئێستادا به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كێشه‌وگرفتێكی زۆریان له بواری دابین كردنی پێداویستییه‌كانی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان پێكهاتووه و ئه‌م هه‌وڵه‌ی په‌یمانكار بووه‌ته هۆی دوو به‌رابه‌ر بوونی كێشه‌وگرفته‌كانیان.