کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی فێركارانی نێهزه‌تی سه‌وادئامووزی

ادامه تجمع آموزش دهندگان نهضت مقابل مجلس

فێركارانی نێهزه‌تی سه‌وادئامووزی سه‌رتاسه‌ری ئێران ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٩ی گه‌لاوێژ، بۆ جارێكی دیكه‌ له‌ به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی ڕژیم ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی كاربه‌ده‌ستان به‌ كێشه‌وگرفته‌كانیان بوون.

ناڕازییان كه‌ خوازیاری دامه‌زراندانیان له‌ ئاموزش و په‌روه‌رشن، ده‌ڵێن: چه‌ندین ساڵه‌ له‌ سه‌خت ترین بارودۆخی مومكین و له‌ دووركه‌وتووترین ناوچه‌كانی ئێران سه‌رقاڵی وتنه‌وه‌ی وانه‌ن و به‌ سه‌رنج دان به هه‌موو ئه‌م دژوارییانه‌، ئه‌مری په‌روه‌رده‌ به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، به‌ڵام ئێستا گونجاو نییه‌ كه‌ به‌مه‌به‌ستی دامه‌زراندنیان له‌ ئاموزش و په‌روه‌رش، ئاواره‌ بن و شه‌وانه‌ له‌ پاركه‌كان بمێننه‌وه‌. شایانی باسه‌،  ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ناڕازییان شه‌وی ڕابردوو له‌ پاركه‌كانی تاران ماونه‌ته‌وه‌.