کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی فێركارانی نێهزه‌تی سه‌وادئامووزی

استمرار تجمع آموزش دهندگان نهضت سواد آموزی

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٠ی گه‌لاوێژ، ژماره‌یه‌ك له‌ فێركارانی نێهزه‌تی سه‌وادئامووزی له‌ سه‌رتاسه‌ری شاره‌كانی ئێران، به‌ چوون بۆ تاران و به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تی ئاموزش و په‌روه‌رش، خوازیاری گۆڕینی بارودۆخی كاریان بوون.

ناڕازییان ده‌ڵێن‌: سه‌ره‌ڕای چالاكی چه‌ندین ساڵه‌یان شموولی ئازموونی ئێستخدامی نه‌بوون‌. ده‌شڵێن: فێركارانی نێهزه‌تی سه‌وادئامووزی تا به‌ر له‌ ساڵی ٩٢، ته‌نانه‌ وه‌كوو مۆعه‌لیمی حه‌قولته‌دریسی دانه‌مزراون و پێیان وتراوه‌ كه‌ ده‌بێ چاوه‌ڕێی ئازموونی ئێستخدامی بن.