کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی شۆفیر تاكسییه‌كانی كیش

تداوم تجمع رانندگان تاکسی در کیش

ژماره‌یه‌ك له‌ شۆفیر تاكسییه‌كانی كیش، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٠ی سه‌رماوه‌ز بۆ سێهه‌مین جار، له‌ به‌رامبه‌ر بینای سازمانی مه‌نته‌قه‌ ئازادی كیش كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، شۆفیر تاكسییه‌كانی كیش كه‌ له‌ئاست واژۆكردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی هاوكاری له نێوان شیركه‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كیش و شیركه‌تی سنه‌پ ناڕازیین، به‌ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ له‌ به‌رامبه‌ر بینای سازمانی مه‌نته‌قه‌ی ئازادی كیش و مزگه‌وتی “خاته‌مولئه‌نبیا“، خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌م ڕێككه‌وتننامه‌یه‌ بوون. شۆفیرانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌وان دژی چالاكی تاكسی سنه‌پ له‌م جه‌زیره‌یه‌ن. شایانی باسه‌، شیركه‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كیش به‌مه‌به‌ستی شكاندنی مانگرتنی شۆفیرانی ئه‌مشاره‌، داوای له‌ سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی ئه‌م شیركه‌ته‌ كردووه‌ كه‌ به‌ ماشێنه‌ شه‌خسییه‌كانیان، ئه‌ركی گواستنه‌وه‌ی موسافیره‌كان له‌ ئاستی شاری كیش بگرنه‌ ئه‌ستۆ.