كرێكارانی په‌یمانیی به‌شی فه‌ننی ڕێگای ئاسنی شاره‌كانی ئێران، ڕۆژی دووشه‌ممه به شێوه‌ی هاوئاهه‌نگ به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ئاست سپاردنی سه‌رله‌نوێی شیركه‌تی تراوێرس به گرووپی “ئه‌میرمه‌نسوور ئاریا” ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه: شیركه‌تی خزمه‌تگوزاریی ڕێگای ئاسنی تراوێرس له ساڵه‌كانی ده‌یه‌ی ٨٠ و به پێی یاسای ٤٤ی ده‌ستوور، له ڕێگه‌ی شیركه‌تی ئاسن و پۆڵای لوشان به گرووپی “ئه‌میرمه‌نسوور ئاریا” سپاردراوه. ده‌شڵێن: به‌دوای سپاردنی شیركه‌تی كێشه‌وگرفتێكی زۆر بۆ شیركه‌ته‌كانی ژێر مه‌جمووعه‌ی ئه‌م گرووپه له‌وانه تراوێرس پێكهاتووه و له ئه‌نجامیدا نزیكه‌ی حه‌وت هه‌زار كرێكار له به‌شی فه‌ننی تراوێرس له‌گه‌ڵ كێشه‌ی ئه‌منییه‌تی كار و دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه. هاوكات له‌بواری په‌رداختی حه‌قی بیمه‌كانیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی، بیمه‌ی ته‌كمیلی و وه‌رگرتنی هه‌ندێ مه‌زایای قانوون‌یان، له‌گه‌ڵ كێشه به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه.