ژماره‌یه‌ك له ده‌ستفرۆشانی شاری ئه‌هواز كه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا كه‌لوپه‌له‌كانیان له لایه‌ن مه‌ئموورانی ئینتزامی و شاره‌داریی ئه‌مشاره‌وه له‌ناو برابوو، سه‌رله به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی به‌فرانبار بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له به‌رامبه‌ر بینای شوڕای شاری ئه‌هواز ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌م دواییانه‌دا ویدیۆیه‌كی نوێ له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ له‌ناوبردنی كه‌لوپه‌لی ده‌ستفرۆشان له شاری ئه‌هواز له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوببووه‌وه كه نیشان ده‌دات كاتژمێر ٣ی نیوه‌شه‌و كه‌سانێكی نه‌ناسراو كه ڕووپۆشیان لێ دابوو به بۆلدزێر، ته‌واو كه‌لوپه‌لی ده‌ستفرۆشانیان له‌ناو بردووه و نیگه‌بانه‌كانی ئه‌م شوێنه‌شیان به شۆكێر بێهۆش كردبوو. ناڕازییان ده‌ڵێن: ئه‌م هه‌وڵه له لایه‌ن مه‌ئموورانی شاره‌دارییه‌وه ئه‌نجام دراوه.